1- 50 :: 51 - 100 :: 101 - 150 :: 151 - 200 :: 201 - 250 :: 250 - 286
|
بِسْمِ اللهِ الْرَّحْمنِ الْرَّحِيم ألم (1) ذَالِكِ الْكِتَابُ لا رَيْبَ فِيهِ هُدىً لِّلْمُتَّقِينَ (2) اْلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَ يُقِمُونَ الصَّلوةَ ومِمَّا رَزَقْناهُمْ يُنفِقُونَ (3) وَالَّذِينَ يُؤمِنُونَ بِما أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِنْ قَبْلِكَ وَبِالأخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (4) أُلئِكَ عَلَى هُدًى مِّنْ رَّبِّهِمْ وَأُلئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ(5) به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (1) چه‌ند پیتێک له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سوره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان 14 پییته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عربین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که له‌توانای هیچ که‌سدا نیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێ وێنه دابنێ، به‌راده‌یه‌ک هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئادهمیزادوپهری کۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناکان له هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه هه‌ر خوا خۆی زانایه پێی. (2) ئه‌م قورئانه کتێبێکه هیچ گومانێکی تیا نیه ( که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه) مایه‌ی رێنمویی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خوا ناسان وپارێزگاران. (3) ئه‌اونه‌ی که باوه‌ریان به جیهانی نادیار‌و شاراوه هه‌یه ( بێ گومان جیهانی شاراوه زۆر فراوانتره له جیهانیدیارو ئاشکرا)، وه نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه له‌و رزق ورۆزیه (حه‌ڵاڵه‌ی) که پێمان به‌خشیون، ده‌به‌خشن. (4) (له هه‌مان کاتدا) باوه‌ریان هه‌یه به‌و (په‌یامه‌ی) که بۆ تۆ (ئه‌ی محمد) نێردراوه. به‌و (په‌یامانه‌ش) که بۆ (پێغه‌مبه‌ران)ی پێش تۆ ره‌وانه کراوه، دڵنیاشن که رۆژی دوایی هه‌ر پێش دێت وقیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت. (5) ئا ئه‌و (به‌خته‌وه‌رانه)له‌سه‌ر شارێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن، وه هه‌ر ئه‌وانیشن سه‌رفراز ورزگار وسه‌رکه‌وتوون. (ئه‌مانه هه‌ندێک بوون له سیفاتی خواناسان وئیمانداران). إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَآءٌ عَلَيْهُمْ ءَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لاَ يُؤمِنُونَ(6) خَتَمَ اللهُ عَلى قُلُوبِهِمْ وَ عَلى سَمْعِهِمْ وَ عَلى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَ لَهُمْ عَذابٌ عَظِيمٌ (7) ومِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ ءَامَنَّا بِاللهِ وَبِالْيَوْمِ الاخِرِ وَمِا هُم بِمُؤمِنِنينَ (8) يُخَادِعُونَ اللهَ وَالَّذِينَ ءَامَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلآ أَنْفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (9) فِي قُلُوبِهِمْ مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللهُ مَرضضاً وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِ بُونَ (10) (6) به‌راستی ئه‌وانه‌ی خوانه‌ناسی (له‌ده‌رونیاندا ره‌گی داکوتاوه) ئاگاداریان بکه‌یت یان ئاگاداریان نه‌که‌یت، یه‌کسانه بۆیان، باوه‌ردار نابه‌ن وئیمان ناهێنن. (7) چونکه خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ وگوێیاندا، (نه بیر ده‌که‌نه‌وه، نه ئاماده‌ن هه‌ق ببیستن)، وه په‌رده به‌سه‌ر چاویاندا هاتووه‌و (راستیه‌کان نابینن). هه‌ر بۆیه سزایه‌کی سه‌خت چاوه‌رێیانه. (ئه‌مانه ده‌سته‌یه‌کن له بێ باوه‌ران که هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت). (8) له‌ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن ده‌ڵێن: ئیمان وباوه‌رمان به خوا‌و به‌رۆژی قیامه‌ت هه‌یه. (له‌راستیدا ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن) هه‌رگیز ئیمان وباوه‌ر ناهێنن. (9) ئه‌وانه(به خه‌یاڵی خۆیان وا ده‌زانن) خوا‌و ئه‌و که‌سانه ده‌خه‌ڵه‌تێنن که باوه‌رداری راسته‌قینه‌ن!! که‌چی جگه له خۆیان که‌سیان پێ ناخه‌ڵه‌تێت، به‌ڵم هه‌ست ناکه‌ن وفام ناکه‌نه‌وه‌و بیر ناکه‌نه‌وه. (10)ئه‌وانه له دڵ وده‌رونیاندا ده‌ردو نه‌خۆشی ( حه‌سوودی وکینه‌و رق له موسڵمانان) هه‌یه، خوایش (به‌سه‌رخستنی حه‌ق وئیمانداران) ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ردیان کاریگه‌ر داکات و سزایه‌کی سه‌ختیش ( له دنیا‌و قیامه‌تدا) چاوه‌رێیانه به هۆی درۆ کردن و( دژایه‌تییان بۆ ئیسلام). وإذا قِيلَ لَهُمْ لا تُفْسِدُوا فِي الارْضِ قَالُوا أنَّمَا نَحْنُ مُصلِحُونَ (11) أَلآ إنَّهُمْ هُمُ المُفْسِدُنَ وَلاكِن لا تَشْعُرُونَ (12) وَأذا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا كَمَا ءَامَنَ النَّاسُ قَالُوا أنُؤمِنُ كَمَا ءَامَنَ السُّفَهَآؤُ ألآ أنَّهُمْ هُمُ السُّفِهَآءُ وُلاكِنْ لا يَعْلَمُونَ (13) وَأذا لَقوا الَّذِينَ ءَامَنُوا قَالُوا ءَامَنَّا وَإذا خَلَوْا إلى شَيَاطِنِهِمْ قَالُوا أنَّا مَعَكُمْ أنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِءُنَ(14) اللهُ يَسْتَهْزِىءُ بِهِمْ وَيَمُدُهُمْ فِي طُغْيانِهِم يَعْمَهُونَ (15) أُلئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلالَةَ بِالْهُدَى فَمَا رَبِحَت تِّجارَتُهُم ْ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (16) . (11) ئه‌وانه کاتێک پێین ده‌وترێت گوناه وتاوان وخراپه‌کاری مه‌که‌ن له زه‌ویدا، ده‌ڵێن: ئێمه چاکه‌کارین و جگه له چاکه هیچ مه‌به‌ستێکی ترمان نیه!!. (12) ئاگادار بن، که به‌راستی هه‌ر ئه‌وانه خراپه کار‌و تاوانبارن، به‌ڵام (به‌هۆی لوت به‌رزی ودهردهداریانهوه) هه‌ستی پێ ناکه‌ن. (13) کاتێک پێیان ئیمان وباوه‌ر بهێنن وه‌کو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه (بێ فێڵ وراستگۆیانه)که باوه‌ریان هێناوه، ده‌ڵێن: چۆن ئێمه وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه که‌م ئه‌قڵ و گێلانه باوه‌ر ده‌هێنین، (خه‌ڵکینه)چاک بزانن وئاگادار بن که هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه خۆیان که‌م ئه‌قڵ وگێل ونه‌فامن، به‌ڵام به‌خۆیان نازانن وهه‌ستی پێ ناکه‌ن. (14) کاتێک (که دوو رووه‌کان) به ئیمانداراکان ده‌گه‌ن ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین وباوه‌رمان هێناوه!! که‌چی کاتێک که به‌ته‌نها ده‌مێننه‌وه لای شه‌یتانه‌کانیان (سیفههکانی سه‌رگه‌وره‌کانیان) ده‌ڵێن : ئێمه هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین، ئێمه ته‌نها گاڵته‌یان پێ ده‌که‌ین وپێیان راده‌بوێرین!! (15) (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه چونکه) خوا گاڵته به‌وان ده‌کات و (ده‌یانکاته په‌ندو گاڵته جار)، ئه‌وه جارێ به‌ره‌ڵای کردون تا کوێرانه مل بنێن به گومرای خۆیان درێژه بده‌ن. (16) ئه‌مانه که له‌جیاتی هیدایه‌ت رێبازی گومراییان گرتۆته‌به‌ر، بازرگانیه‌که‌یان قازانج ناکات وهه‌رگیز هیدایه‌ت دراو نین. مَثَلُهُم كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوقَدَ نَاراً فَلَمَّآ أَضَآءَتْ مَا حَولُهُ ذَهَبَ اللهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لا يُبْصِرُونَ(17) صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لا يَرْجِعُونَ (18) أَوْكَصَيِّبٍ مِنَ السَّمَآءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَعْدٌ وَبَرْقٌ يَجْعَلُونَ أَصِابِعَهُمْ فِي ءَاذانِهِمْ مِنَّ الصَواعِقِ حَذَرَ الْمَوتِ وَاللهُ مُحِيطٌ بِالْكَافِرِينَ(19) يَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ كُلَّمَآ أَضَآءَ لَهُم مَّشَوا فِيهِ وَإِذآ أَظْلَمَ عَلَيْهِم قَامُوا وَلَوا شَآءَ اللهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِم وَاَبْصَارِهِم إِنَّ اللهَ عَلى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (20) يَآأَيُهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمٌ الَّذِي خَلَقََََكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قََََََََََََََبْلِِِِِِِكُم لَعَلَكُمْ تَتَّقُونَ (21) الَّذِي جَعَََََََلَ لَكُمُ الأَرْضَ فِراشَاُ وَالسَّمَآءَ بِنَآءً وأَنْزَلَ مِنَ السَّمَآءِ مَآءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَراتِ رِزْقَاً لَكُمْ فَلا تَجْعَلُوا للهِ أَنداداً وَأَنتُم تَعْلَمُونَ (22) وَإِن كُنْتُم فِي رَيبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلى عَبْدِنَا فَأتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِّثلِهِ وَادْعُوا شُهَدَآءَكُم مِن دُونِ اللهِ إَنْ كُنتُم صَدِقِينَ (23) فَإن لَّمْ تَفْعَلُوا وَلَن تَفْعَلُوا فَاتَقُوا النَّارَ الَّتي وَقُودُها النَّاسُ وَالحِجارةُ أُعِدَتْ لِلْكَافِرِينَ (24) (17) نمونه‌و وێنه‌ی ئه‌وانه وه‌ک که‌سێک وایه (که له‌کاتی پێویستدا) ئاگرێک دابگیرسێنێت (بۆ سوودی خۆی وهاورێکانی) که‌چی کاتێک که هه‌ڵگیرساو ده‌وروبه‌ری خۆی رووناک کرده‌وه، جێیان بهێڵێ وهیچ تروسکاییه‌ک نه‌بینن. (18) ئه‌وانه که‌رو لاڵ وکوێرن (له ئاستی حه‌ق وراستیداو) ناگه‌رێنه‌وه سه‌ری. (19) یاخود وێنه‌یان وه‌ک که‌سانێک وایه که‌به‌ده‌ست بارانێکی لێزمه‌وه گیریان خواردبێت، که په‌ڵه هه‌وری تاریک وهه‌وره تریشقه‌و بروسکه‌ی هه‌بێت، له‌تاوا پهنژهیان بئاخنن به گوێچکه‌یاندا له ترسی مردن، خواش ده‌وری کافرانی داوه (له‌کاتی خۆیدا تۆڵه‌یان لێ دهسێنێتو سزایان ده‌دات، ئه‌گه‌ر سور بن له‌سه‌ر یاخی بونه‌که‌یان). (20) خه‌ریکه تیشکی بروسکه‌که تیشکی چاویان به‌رێت، هه‌رکاتێک بهرپێین رۆشن ده‌کاته‌وه، ده‌رۆن، هه‌ر که تیشکه‌که نه‌ماو تاریک بوو لێیان، (ده‌سڵه‌مێنه‌وه‌و) هه‌ڵوێسته ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت بیستن وبینینیان له‌ناو ده‌بات، به‌راستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌مو شتێکدا هه‌یه. (21) ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن ئه‌و زاته‌ی که ئێوه‌و پێشینای ئێوه‌شی دروست کردوه تا رێبازی خوا ناسی وتهقواو پارێزگاری بگرنه به‌ر. (22) هه‌ر ئه‌و زاته زه‌وی کردوه به فه‌رش وجێگای نیشته جێ بوون وژیان بۆتان، وه ئاسمانی وه‌کو سه‌قفێک به‌سه‌رتانه‌وه راگیر کردوه، له ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ باراندوون، به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها به‌رهه‌می (دره‌خت وگژوگیای) به‌ده‌رهێناوه تا ببێته رزق ورۆزی بۆتان، که‌واته شه‌ریک وهاوتا بۆ خوا بریار مه‌ده‌ن، صونکه خۆشتان ده‌زانن (په‌رستراو ده‌بێت به‌دیهێنه‌ر بێت). (23) جا ئه‌گه‌ر ئێوه دوو دڵن وگوانتان له‌م (قورئانه پیرۆزه) هه‌یه که‌دامان به‌زاندووه بۆ به‌نده‌ی خۆمان (محمد) (ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌کرێت) ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سوره‌تێک وه‌ک ئه‌و بهێنن وه هاوپه‌یمان وهاوکارهکانتان جگه له خوا (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) به‌نگ بکه‌ن. (24) خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی، وه هه‌رگیز ناشی توانن (که‌واته باوه‌ر بهێنن و) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی که سوته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی وبه‌رده، که بۆ کافر وخوا نه‌ناسان ئاماده کراوه.
وَبَشِّرِ الَّذِين آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ كُلَّمَا رُزِقُواْ مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍ رِّزْقاً قَالُواْ هَـذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِن قَبْلُ وَأُتُواْ بِهِ مُتَشَابِهاً وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ {25} إِنَّ اللَّهَ لاَ يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلاً مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُواْ فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُواْ فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَـذَا مَثَلاً يُضِلُّ بِهِ كَثِيراً وَيَهْدِي بِهِ كَثِيراً وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلاَّ الْفَاسِقِينَ {26} الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الأَرْضِ أُولَـئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ {27} كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَاتاً فَأَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ {28} هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي الأَرْضِ جَمِيعاً ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ {29} وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ {30} (25) واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر "درودی خوای له‌سه‌ر") مژده بده به‌وانه‌ی که باوه‌ریان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بهووهی که باخه‌کانی به‌هه‌شت که جۆگه‌و روبار به ژێر دره‌خت وبه‌ناو باخه‌کانیدا ده‌روات، بۆیان ئاماده‌یه که هه‌ر کاتێ له میوه‌و به‌رهه‌می ئه‌و باخه‌یان بۆ دێنن، ده‌ڵێن: (ئێستا له‌وه‌تان هێنا)، تاوێ له‌مه‌و پێش خواردمان، هه‌ر ده‌یهێنن ولهیهکتریش ده‌چن، (له ره‌نگ ورواڵهتا، به‌ڵام له تام وبۆندا زۆر جیاوازن)، هه‌ر له‌وێدا هاوسه‌ری پاک وبێگهردیان بۆ ئاماده کراوه‌و ئه‌و (به‌خته‌وه‌رانه) ژیانی هه‌میشه‌یی ونهبراوه له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌به‌نه سه‌ر. (26) به‌راستی خوا شه‌رم ناکات هه‌ر نمونه‌یه‌ک بهێنێته‌وه (به بچوکترین دروستکراوی) مێشوله‌یه‌ک یان له‌ویش بچوکتر، جا ئه‌وانه‌ی ئیمان وباوه‌ریان هێناوه، چاک ده‌زانن که ئه‌م نمونه‌یه راسته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ بروان ده‌ڵێن: خوا مه‌به‌ستی چیه له‌م نمونه‌یه‌دا؟ زۆرێکی پێ گومرا ده‌کات وزۆرێکی تریشی پێ هیدایه‌ت ورێنمویی ده‌کات به‌ڵام دیاره که جگه له لار‌و لهوێرو یاخی وتاوانبار که‌سی تری پێ گومرا نابێت. (27) ئه‌وانه‌ی په‌یمانی خوا (که له رووی فیتره‌ت وسروشتهوه) هه‌یانه ( که ده‌بێت خوا ناس بن) هه‌ڵی دهوهشیننهوهو په‌یره‌وی ناکه‌ن، هه‌رچه‌نده له بنه ره‌تدا به‌هێزو پته‌و بووه، وه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌پسێنن که خوا فه‌رمانی گرێدانی داوه، له زه‌ویدا تاوان وخراپه ده‌که‌ن، به‌راستی ئه‌و جۆره که‌سانه زه‌ره‌ر مه‌ندو خه‌ساره‌ت مه‌ندن. (28) خه‌ڵکینه، چۆن بێ بروا ده‌بن به خوا له کاتێکدا ئێوه بێ گیان بوون ( له توێی خاک‌دا) خوا گیانی به‌به‌ردا کردن، پاشان ده‌تانمرێنێ ودوایی زیندوتان ده‌کاته‌وه، ئه‌وسا ئیتر ده‌چنه‌وه بۆلای خۆی. (29) هه‌ر ئه‌و زاته هه‌موو شتێکی له‌زه‌ویدا بۆ ئێوه دروست کردوه، پاشان ویستی ئاسمان دروست بکات، بۆیه به حه‌وت چین رێکی خست، وه خۆی به‌هه‌موو شت زانا‌و ئاگایه. (30) (وه بیریان بێنه) کاتێک که په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی ووت: من له زه‌ویدا جێنشینێک داده‌نێم (تا زه‌وی ئاوه‌دان بکاته‌وه)، فریشته‌کان وتیانئایا که‌سێک تیایدا ده‌که‌یته جێ‌نشین کهخراپهو تاوانی تیا بکاوخوێن رژی تیا ئه‌نجام بدات؟! له‌کاتێکدا که ئێمه (شایسته ترین) تهسبیحت وستایشگهرو سوپاسگوزاری تۆین وقه‌دری تۆ به‌چاکی ده‌زانین، (له وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رموی: ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه نایزانن. ================================ قُلْنَا اهْبِطُواْ مِنْهَا جَمِيعاً فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَن تَبِعَ هُدَايَ فَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ {38} وَالَّذِينَ كَفَروا وَكَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا أُولَـئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ {39} يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُواْ نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُواْ بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ {40} وَآمِنُواْ بِمَا أَنزَلْتُ مُصَدِّقاً لِّمَا مَعَكُمْ وَلاَ تَكُونُواْ أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ وَلاَ تَشْتَرُواْ بِآيَاتِي ثَمَناً قَلِيلاً وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ {41} وَلاَ تَلْبِسُواْ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُواْ الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ {42} وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ وَارْكَعُواْ مَعَ الرَّاكِعِينَ {43} أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ {44} وَاسْتَعِينُواْ بِالصَّبْرِ وَالصَّلاَةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلاَّ عَلَى الْخَاشِعِينَ {45} الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلاَقُو رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَاجِعُونَ {46} يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُواْ نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ {47} وَاتَّقُواْ يَوْماً لاَّ تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْئاً وَلاَ يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلاَ يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ {48} وَإِذْ نَجَّيْنَاكُم مِّنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوَءَ الْعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبْنَاءكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءكُمْ وَفِي ذَلِكُم بَلاء مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌ {49} وَإِذْ فَرَقْنَا بِكُمُ الْبَحْرَ فَأَنجَيْنَاكُمْ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْنَ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ {50} ئه‌وجا وتمان هه‌مووتان دابه‌زن (بۆ سه‌ر زه‌وى) هه‌ركاتێ له‌لایه‌ن منه‌وه رِیَنومایتان بۆ هات، ئه‌و كاته هه‌ركه‌س شویَن رِیَنومایى من بكهویَت، نه‌ترس و بیمیان له‌سه‌ر دهبیَت، نه غه‌مگین و دل ته‌نگ ده‌بن (38) ئه‌وانه‌ش كه بێ باوهرِن و ئایه‌ته‌كانى ئێَمه به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌وانه نیشته‌جێى دۆزه‌خن و بۆ هه‌تا هه‌تایى تیاىدا دهمیَننهوه(39) ئه‌ى نه‌وه‌ى ئیسرائیل (نه‌وه‌ى حه‌زره‌تى یه‌عقوب سه‌لامى خواى له سه‌ر) یادى ناز و نیعمه‌ته‌كانى من بكه‌نه‌وه كه به‌سه‌رتانا رَژاندوومه، وه به وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بن بۆ په‌یمانه‌كه‌م (كه ئیمان و كرده‌وه‌ى چاك و باوهرِكردنه به هه‌موو پیَغمبهران به بێ جیاوازى) منیش به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ك ده‌بم به‌و په‌یمانه‌ى كه پێَم داون (كه جیێنشین كردنه له دنیادا(وه به‌هه‌شتى به‌رینه له له قیامه‌ت دا) وه ته‌نها باترس و بیمتان له من ههبیَت(40) ئیمان بهێنن به‌و (قورئانه‌ى) كه ناردوومانه‌ته خواره‌وه كه بهرِاست دانه‌رى په‌یامه‌كه‌ى لاى ئیَوهیه (ته‌وراتى ده‌ست كارى نه‌كراو)، مه‌بنه یه‌كه‌م بێ برِوا پێى (له جیاتى یه‌كه‌م باوهرِدار) وه ئایه‌ته‌كانم بهنرخیَكى كه‌م مه‌فرۆشن (له پیَناوى بهدهستهیَنانى هه‌ندێ مه‌رامى كه‌م نرخى دنیادا)، وه ته‌نها له‌من بترسن و خۆتان له خه‌شمى من بپاریَزن(41) نه‌كه‌ن رِاستى و حه‌ق، وه به‌تال و ناحه‌قى به‌یه‌كه‌وه بئاڵیَنن، حه‌ق مه‌شارنه‌وه له كاتیَكدا كه خۆشتان ده‌زانن(حه‌ق و رِاستى كامه‌یه). (42) نویَژهكانتان به‌چاكى ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن، وه‌له‌گه‌ل كرنوش به‌راندا كرِنووش ببه‌ن (بۆ په‌روه‌ردگارتان). (43) (كه‌ى ئه‌وه رِاسته) فه‌رمانى چاكه به خه‌ڵك بده‌ن و خۆتان فه‌رامۆش بكه‌ن؟! له كاتیَكدا خۆ ئیَوه كتێبى خوا (ته‌ورات) دهخویَننهوه، (ده‌زانن سزاى گوفتارى بێ رِهفتار چه‌نده) ئایا ئێوه له‌م حاڵه‌ى خۆتان بیرناكهنهو هۆشتان ناخه‌نه‌كار؟. (44) (ئیَوه هه‌ول بده‌ن) پشت ببه‌ستن به ئارام گرتن و نویَژ (بۆ گه‌یشتن به ئامانج) وه(نویَژ) ئهركیَكى گرانه، جگه لاى ئه‌وانه‌ى كه به‌خۆشه‌ویستى و سۆزه‌وه خوا په‌رستى ده‌كه‌ن. (45) ئه‌وانه‌ى كه دڵنیان به دیدارى په‌روه‌ردگاریان شاد ده‌بن، وه باوهرِى پته‌ویان هه‌یه بۆ لاى ئه‌و دهگهرِیَنهوه. (46) ئه‌ى نه‌وه‌ى ئیسرائیل: یادى نازو نیعمه‌ته‌كانم بكه‌نه‌وه كه رِشتومه به سه‌رتانا (بیَگومان خواى گه‌وره گرنگى زۆرى پێ داون و ناز و نیعمه‌تى زۆرى پێ به‌خشین، له خواردن و خواردنه‌وه، له (معجیزه)ى جۆراو جۆر، له چاره‌سه‌ركردنى كیَشهكانیان،....هتد) وه من رِێزى ئیَوهم داوه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكى دا (ئه‌ڵبه‌ته له‌سه‌رده‌مى خۆیاندا‌و ئه‌وانه كه پابه‌ندى ئاینى خوا بوون، به‌تایبه‌تى پیَغمبهران و پیاو چاكان). (47) وه بترسن له رِۆژیَك كه كه‌س فریاى كه‌س ناکهویَت، كه‌س هیچى له ده‌ست نایه‌ت، وه تكا كارى كه‌سیش وهرناگیریَت، وه بارمته‌و گۆرِان كارى تیا ئه‌نجام نادریَت، وه ئه‌و (كه‌سانى خوانه‌ناسن) سه‌ركه‌وتوو نابن (48) (له بیرتان دێَت) ئه‌و كاته‌ى كهرِزگارمان كردن له ده‌ست داروده‌سته‌ى فیرعه‌ون كه خراپترین سزا‌و ئازاریان ده‌دان، نێره‌کانیان سه‌ر دهبرِین و ئافره‌ته‌كانیان دههیَشتهوه(بۆ كارهكهرى و خزمه‌ت) ئه‌وه‌ش توشهات و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره بوو بۆتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه. (49) (له بیرتانه) كاتیَك كه ده‌ریاكه‌مان شه‌ق كرد له به‌ر ئیَوهو رِزگارمان كردن، له‌وه‌و دوا فیرعه‌ون و دارودهستهكهیمان نوقم كردن ئیَوه به چاوى خۆتان بینیتان و ته‌ماشاتان ده‌كرد. (50)
|