Right Side
زیکر و پارانه‌وه‌ی ئه‌مرۆ |
|
|
باسی: دانیشتن له‌و شوێنه‌دا که‌ریزی کۆڕه‌که کۆتایی دێ |
ئه‌بو واقیدی له‌یثی (ره‌زای خوای لێ بێت) فه‌رمووی: جارێک پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر) له مزگه‌وت دانیشتبوو، خه‌ڵکه‌که‌ش له‌ده‌وری دانیشتبوون، خه‌ریکی تاعه‌تی خودا بوون، له‌و کاته‌دا سێ که‌س هاتن، دوانیان هاتنه به‌ره‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر) وه یه‌کێکیان ڕۆیشت، گوتی: جا دوو که‌سه‌که له‌دیار پێغه‌مبه‌ر راوه‌ستان تایه‌کێکیان له‌که‌لێنێکی له‌ئه‌ڵقه‌ی کۆڕه‌که‌دا به‌دی کرد‌و تیا دانیشت، وه ئه‌وی تریشیان له‌پشتیانه‌وه دانیشت، وه‌سێهه‌میشیان هه‌ڵی توڕاندو ڕۆیشت. جا که پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر) لێ بۆوه فه‌رمووی:باباسی حاڵی ئه‌م سێ که‌سه‌تان بۆ بکه‌م: یه‌کێکیان هانای برده به‌ر خودا‌و خودا هانای دا، یه‌کێکیشیان شه‌رمی کرد‌و خودایش شه‌رمی له‌و کرد، ئه‌وی تریشیان پشتی هه‌ڵکردو به کۆڕی مه‌جلیسی ئێمه ڕازی نه‌بوو، خودایش پشتی له‌و هه‌ڵکردو لێ‌ی توڕه‌بوو.
ڕاڤه‌و شیکردنه‌وه:
ئه‌بو واقیدی له‌یثی (24) فه‌رمووده‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌وه (درودی خوای له‌سه‌ر) گێڕاوه‌ته‌وه یه‌کێکیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئێره‌یه که‌په‌سه‌ندی هه‌ردوولایه له‌بوخاریدا ته‌نها ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی هه‌یه، له‌ساڵی (68)دا مردوه، حه‌فتاو پێنج ساڵ ژیاوه، له‌مه‌ککه وه‌فاتی کردووه، گۆڕه‌که‌ی له‌گۆڕستانی موهاجیرینه: (ت-1ل-76ف-2ز-14).
باباسی حاڵی ئه‌م سێ که‌سه‌تان بۆ بکه‌م: یه‌کێکیان هانای برده به‌ر خودا‌و خودا هانای دا، یه‌کێکیشیان شه‌رمی کرد‌و خودایش شه‌رمی له‌و کرد، ئه‌وی تریشیان پشتی هه‌ڵکردو به کۆڕی مه‌جلیسی ئێمه ڕازی نه‌بوو، خودایش پشتی له‌و هه‌ڵکردو لێ‌ی توڕه‌بوو.
ڕاڤه‌و شیکردنه‌وه:
ئه‌بو واقیدی له‌یثی (24) فه‌رمووده‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌وه (درودی خوای له‌سه‌ر) گێڕاوه‌ته‌وه یه‌کێکیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئێره‌یه که‌په‌سه‌ندی هه‌ردوولایه له‌بوخاریدا ته‌نها ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی هه‌یه، له‌ساڵی (68)دا مردوه، حه‌فتاو پێنج ساڵ ژیاوه، له‌مه‌ککه وه‌فاتی کردووه، گۆڕه‌که‌ی له‌گۆڕستانی موهاجیرینه: (ت-1ل-76ف-2ز-14).
28/01/2007 22:42:09 |
|
Left Column
گوێ له قورئانی پیرۆز بگره
|
|
|