
|
|
|
بِسْمِ اللهِ الْرَّحْمنِ
الْرَّحِيمِ
قُلْنَا اهْبِطُواْ مِنْهَا جَمِيعاً
فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَن تَبِعَ
هُدَايَ فَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ
{38} وَالَّذِينَ كَفَروا وَكَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا
أُولَـئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ
{39} يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُواْ نِعْمَتِيَ
الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُواْ بِعَهْدِي
أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ {40}
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ئه‌وجا وتمان هه‌مووتان دابه‌زن (بۆ سه‌ر
زه‌وى) هه‌ركاتێ له‌لایه‌ن منه‌وه رِیَنومایتان بۆ هات،
ئه‌و كاته هه‌ركه‌س شویَن رِیَنومایى من بكهویَت، نه‌ترس
و بیمیان له‌سه‌ر دهبیَت، نه غه‌مگین و دل ته‌نگ ده‌بن
(38) ئه‌وانه‌ش كه بێ باوهرِن و ئایه‌ته‌كانى ئێَمه
به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌وانه نیشته‌جێى دۆزه‌خن و بۆ
هه‌تا هه‌تایى تیاىدا دهمیَننهوه(39) ئه‌ى نه‌وه‌ى
ئیسرائیل (نه‌وه‌ى حه‌زره‌تى یه‌عقوب سه‌لامى خواى له
سه‌ر) یادى ناز و نیعمه‌ته‌كانى من بكه‌نه‌وه كه
به‌سه‌رتانا رَژاندوومه، وه به وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بن
بۆ په‌یمانه‌كه‌م (كه ئیمان و كرده‌وه‌ى چاك و
باوهرِكردنه به هه‌موو پیَغمبهران به بێ جیاوازى)
منیش به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ك ده‌بم به‌و په‌یمانه‌ى كه
پێَم داون (كه جیێنشین كردنه له دنیادا(وه به‌هه‌شتى
به‌رینه له له قیامه‌ت دا) وه ته‌نها باترس و بیمتان
له من ههبیَت(40)
زیاتر
|
سه‌ره‌وه
|
|
|
باسی:
دانیشتن له‌و شوێنه‌دا کهریزی کۆڕه‌که کۆتایی دێ
- ئه‌بو واقیدی له‌یثی (ره‌زای خوای لێ بێت) فه‌رمووی:
جارێک پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر) له مزگه‌وت
دانیشتبوو، خه‌ڵکه‌که‌ش له‌ده‌وری دانیشتبوون، خه‌ریکی
تاعه‌تی خودا بوون، له‌و کاته‌دا سێ که‌س هاتن، دوانیان
هاتنه به‌ره‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر)
وه یه‌کێکیان ڕۆیشت، گوتی: جا دوو که‌سه‌که له‌دیار پێغه‌مبه‌ر
راوه‌ستان تایهکێکیان لهکهلێنێکی له‌ئه‌ڵقه‌ی کۆڕه‌که‌دا
به‌دی کرد‌و تیا دانیشت، وه ئه‌وی تریشیان له‌پشتیانه‌وه
دانیشت، وهسێههمیشیان هه‌ڵی توڕاندو ڕۆیشت. جا که پێغه‌مبه‌ر
(درودی خوای له‌سه‌ر) لێ بۆوه فه‌رمووی: باباسی حاڵی ئه‌م
سێ که‌سه‌تان بۆ بکه‌م: یه‌کێکیان هانای برده به‌ر خودا‌و
خودا هانای دا، یه‌کێکیشیان شه‌رمی کرد‌و خودایش شه‌رمی له‌و
کرد، ئه‌وی تریشیان پشتی هه‌ڵکردو به کۆڕی مه‌جلیسی ئێمه
ڕازی نه‌بوو، خودایش پشتی له‌و هه‌ڵکردو لێی توڕه‌بوو.
ڕاڤه‌و شیکردنه‌وه:
ئه‌بو واقیدی له‌یثی (24) فه‌رمووده‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌وه
(درودی خوای له‌سه‌ر) گێڕاوه‌ته‌وه یه‌کێکیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی
ئێره‌یه که‌په‌سه‌ندی هه‌ردوولایه له‌بوخاریدا ته‌نها ئه‌م
فه‌رموده‌یه‌ی هه‌یه، له‌ساڵی (68)دا مردوه، حه‌فتاو
پێنج ساڵ ژیاوه، له‌مه‌ککه وه‌فاتی کردووه، گۆڕه‌که‌ی
له‌گۆڕستانی موهاجیرینه: (ت-1ل-76ف-2ز-14).
زیاتر |
سه‌ره‌وه
|
زیکرو پارانه‌وه
|
|

" رَضيتُ
باللهِ رَبا . وَبالاسلامِ ديناً وَبِمُحَمَدٍ (ص) نَبيا
."
واته: رازیم که الله
په‌روه‌ردگارم بێ وئیسلام دین وبهرنامهم بێت و موحه‌مه‌د
( دروودی خوای له‌سه‌ر) که پێغه‌مبه‌رم بێت.
زیاتر
|
سه‌ره‌وه
|
|
|
له خوای گه‌وره بترسه،
پارێزگار به‌و ته‌قوات هه‌بێت، چونکه ته‌قوا باشترین
توێشووه بۆ مرۆڤ.دڵ ئارام و به‌خته‌وه‌رت ده‌کات. خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت
وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ
يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجاً (2)
وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت
وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرا
زیاتر
|
|
|
|
|
|