

به‌رنامه‌ى رزگاربوون له ده‌سته‌ڵاتى ( نه فس )
به‌شى (1)
سـهرفرازى موسـوڵمان له [ انفاق ] ( به خشش له پێناوى خوا ) دایه، بشزانه براى به‌رێزم،
خوشكى ئازیزم، به‌خشش ( به‌خشین) ى پاره به‌شێكى بچووكه له بازنه و چمكى به‌خشش. به‌خششى
ره‌نج، به‌خششى زانست، كات، هه ست، گیان... ئه‌مانه هه‌مووی نموونه‌ن بۆ جۆره‌كانى
به‌خشش.
نه‌فس سروشى وایه كه ( ملكه‌چى) ناكات بۆ غه‌یرى خۆى، حه‌ز بهژێردهستهیى كه‌س
ناكات، ته ماشاى دڵ و ئه‌قڵ ده‌كات و هه وڵ ئه‌دات فێڵیان لێ بكا!!
بـــــــــــــــــــــــــــــــهڵام: كه زانى مه‌سه‌له‌كه جددى یه و بریارى
كۆتاییه ناچار ته‌سلیم ده‌بێ وه‌ك هه‌موو قه‌رار و بریارێك كه مرۆڤ ئه‌یدا.
تهشبیهى بكه به ئه‌سپێكى كێوى که نایه‌ڵێ كه‌س سوارى ببێ، به‌ڵام به‌هه‌وڵدان و
مه‌شق پێـكردنى ڕۆژانه ره‌وشتى ئه‌و ئه‌سپه ورده ورده ئهگۆررێت. نه‌فس به‌شى
( زه وى یه) له پێكهاته‌مان، بۆیه داواى شتى نزم ده‌كات. رۆح به‌شه ( ئاسمانى ) یه‌كه‌یه
له پێكهاته‌مان، بۆیه داواى به‌رز بوونه‌وه ده‌كات، كه‌واته ململانێ له نێوان
نه‌فس و رۆح دا مه‌حاڵه روونه‌دات. بروانه ئه‌نجامدانى(
فرض)، بۆچی (ثواب)
ى زۆر زۆر زیاتره له ئه‌نجامدانى سووننهت؟ چونكه ئه‌نجامدانى (فرض)
ویسـتى نه فس به تاڵ ئه‌كات و نه‌فس زۆر نا ره‌حه‌ت ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌مه خه‌یرى
زۆره. به‌ڵام ئه‌نجامدانى سووننهت مه‌جالى برێك له ئازادى ئه هێڵێته‌وه بۆ نه‌فس
بۆه‌یه خێرى كه‌متره له ئه‌نجامدانى
فرض چونكه ناره‌حه‌تى نفس لێره‌دا كه‌متره.
نه‌فس (ئه‌گه‌ر به‌شى خۆى تیا نه‌بێ ) دز به هه‌موو جۆره‌كانى بهخشـــین ده‌وه‌ستێ.
نه‌فس حه‌ز به به‌خشین ئه‌كات ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌وتى هه‌بێ وه(ریاء) واته ریایى بۆ
نموونه ده ست كه‌وته، چونكه ( مدح )ى خه ڵكهیه بۆ نه‌فس و شوههرهت په‌یدا كردنه
بۆى و له‌زه‌ت وه‌رگرتنه له‌و مدح و شوره‌ته...
عارفین ( ره حمه تى خوایان لى بیت) له هۆكانى هه ڵسوكهوتى نه‌فس تێ گه‌یشتوون و نه‌خوشییه‌كانی
نه‌فسیان دۆزیوه‌ته‌وه و ئاشكرایان كردووه بۆمان وه‌ك: [الشــح ]، واتا جهلیسـى نه‌فس:
واتا حه‌ز لێ كردنى كۆكردنه‌وه و ده‌ست به‌سه‌را گرتن و بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ى شتێ مه‌عنه‌وى
[ نموونه: حه‌ز لێكردنى سومعه و شوهره‌ت، له‌هه‌مان كاتتدا حه‌زناكات كه‌سانى تر
مدح كرین و به‌باشى خه‌ڵك ناویان به‌رێ!!] له بوارى ماددى نه‌خۆشى یه‌كه پێى ئه‌ڵێن
[البخل] ) واته ره‌زیلى. به‌رنامه‌ى پیاوچاكان بۆ كه‌مكردنه‌وه و له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاتى
نه‌فس بریتى یه له بهقۆناغكردنى په‌روه‌رده‌ى نه‌فسه و رزگار كردنێتى له سروش و
نه‌خوشى یه‌كانى.
لێره‌دا ده‌وه‌ستین و ئه‌گه‌ر خوا بوار بدات به‌رده‌وام ده‌بین و چاوه‌روانى
دوعاتانم .
|