

به‌رنامه‌ى رزگاربوون له ده‌سته‌ڵاتى ( نه فس )
به‌شى (2)
خوێنه‌رى ئازیز، بیرت
ئه‌خه‌مه‌وه كه نهخۆشـییهكانى ( نه فس ) زۆرن و مه‌به‌ست له چاره سهركردنیان
ئه‌وه‌یه كه ڕێگه‌ى (
اخلاص ) ئاسانكرێت بۆ ناو دڵ.
اخلاص:(به پوختى كردار ئه نجام بدریت بو
خواى متعال.)
اخلاص: مه‌رجى ســهرهكییه بۆ قبووڵ
كردنى كردار له‌لایه‌ن خواوه.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م ( مه‌به‌سته گه‌وره‌یه) پیاوچاكان
دژایه‌تى نه‌فسى خۆیانیان كردووه. تیشكێكى(كز) ئه‌خه‌ینه سه‌ر نه‌خۆشى ( الشح )،
واتا ره‌زیلى له بوارى مه‌عنه‌وى دا.
هه‌ر كاتێك پێت ناخۆش بوو به‌باشى باسى هاوكارێكت( هاوپیشه‌ت) بکرێ، ئه‌وه (
شح) ت تیایه ئاگادارى خۆت به.
ئه‌گه‌ر وه‌ستاى كاشیت و خه ڵكى مه‌دحى وه ستایهكى كاشییان كرد و پێت ناخۆش بوو،
ئه‌وا بزانه نه‌خۆشیت به ( شح)..
ئه‌گه‌ر دكتۆریت، مامۆستایت، خهتیبیت، قوتابیت، قورئان
خوێنیت، ئاسنگهریت، وه‌زیریت... و مه‌دحى كه‌سێك كرا كه پیشه‌كه‌ى وه‌ك
پیشهكهته، و پێت ناخۆش بوو ئه‌و ده‌بێ عیلاجى خۆت بكه‌یت.
عارفین ده‌فه‌رموون : ئه‌بێ هه‌ست به خۆشى بكه‌یت!! ئینجا ده‌لیله كه ( شح) ت نیه!!
بۆ عیلاجى ( البخل ) واته جارهسهركردنى ره‌زیلى ( بوارى ماددى ) ســهرفكردنى شتى
به كه‌ڵك بۆ كه‌سانێك كه پێویستی یان به‌و شته هه‌یه. ئه‌م سه‌رف كردنه بێ
گومان كارێكى قورس وناخۆشه بۆ نه‌فس و هه‌رگیز نه‌فس رێگه نادات به به‌خشش، چجا
به‌خششى شتى چاك و به نرخ و نازدار.
پیاوچاكان به‌رنامه‌یه‌كى جوانیان بۆ ئه‌م ده‌رده داناوه كه پێویسته له مێشكدا
بچینرێت:
1- موڵك [ هه‌موو موڵكێك، ته‌نانه‌ت خۆشت ] موڵكى خوایه. (للــه
ملك السموات والأرض...)
2- خوا سبحانه وتعالى بپێویســتى نییه به به‌خششى كه‌س.
3- هه‌رچى ده‌به‌خشێ بۆ قیامه‌تى خۆى هه‌وڵ ئه‌دات.
4- به‌خشش نابێ به منه‌ته‌وه بدرێت. [
قول معروف ومغفرة خير من صدقة يتبعها أذى والـله غني حليم
]، واتا به‌ووشه‌ى شیرین
هه‌ژاره‌كه به‌ڕێ بكه‌یت خه‌یرى زیاتره له‌وه‌ى پاره‌ى بده‌یتێ
به‌منه‌ته‌وه!!
5- به‌خشش ده‌بێ له‌به‌ر خوا بێت ( بۆ خوا، له‌راهى خوا بێت)، ئه‌گینا
خوا وه‌رى ناگرێت، و ئه‌گه‌ر به برى مسقاله زهڕرهیهك نیه‌ته‌كه بچێت بۆ غه‌یرى
خوا یان( به‌شى نه فس)، ئه‌وا خوا وه‌رى ناگرێت و به به‌خشش حیساب ناكرێ.
6- كاتێك كه شتێك ده به‌خشین، یه‌كه‌م جار ده‌چێته ده‌ستى خواوه و
پاشان ده‌چێته ده‌ستى هه‌ژاره‌كه.
7- كه‌واته بێ شه‌رمییه شتى بێ كه‌ڵك ببه‌خشرێت، 12 كراست هه‌یه ته‌نها
یه‌كێكیان عه‌یبداره، ده‌چیت ئه‌ویان ده‌ده‌یت به‌خوا!!! ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌نه
پله‌ى ( الابرار) به به‌خشینى شتى گران و نازدار ده‌گه‌نه ئه‌و پله‌یه، خواى
متعال ده‌فه‌رمویت: [
لن تنالوا البر حتى تنفقوا مما تحبون].
8- بێ شه‌رمییه وا تێ بگه‌ین كه ئێمه خاوه‌ن موڵكێكین ( به ئازایه‌تى و
بازووى خۆمان ده‌ستمان كه‌وتووه!)، و هیچ ئیعتباریك دا نه‌نێین بۆ
دابه‌شكردنى وئیزن و ویستى خوا.
لێره‌دا ئه‌وه‌ستین و
داوا ئه‌كه‌ین له په‌روه‌ردگار كار ئاسانیمان بۆ بكات له ڕزگاربوونمان له هه موو
ده‌رده‌كانى نه فسمان ......... آمیــن
|