

تیشكیك له سـه ر چمكى (ڕه‌حمه‌ت)
پێغه‌مبه‌رى ئازیز(درودی خوای له‌سه‌ر) له هاوهڵانى خۆى پرسـى سـه‌باره‌ت به (ڕه‌حمه‌ت)،
ئه‌وانیش فه‌رموویان: ره‌حمه‌ت ئه‌وه‌یه که ڕهحمهممان هه‌یه به‌سه‌ر مناڵ و
خیزانمان و كه‌س و كارمان و ... رسـول الله (درودی خوای له‌سه‌ر) فه‌رمووى: ئه‌و
جۆره‌م مه‌به‌سـت نى یه، مه‌به‌ستم ڕه‌حمه‌تى (گشتى) یه. پێویسته موسوڵمان ره‌حمه‌ته‌كه‌ى
هه‌موو مروڤایه‌تى بگریته‌وه و به‌ڵكو بگاته ئاژه‌ڵ و رووه‌كیش..
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ بازرگانى ئه‌كرێ به‌سه‌ر ئوممه‌تى
ئیسلامه‌وه و ئه‌م چه‌مكه‌مان پێ ده‌فرۆشنه‌وه!! ئه‌مرۆ فیكرى ڕۆژئاوا داواى چاندنى
چه‌مكى به‌زه‌یى و لێبوردن له گه‌لانى موسوڵمان ده‌كات!!! سبحان الله .
ئیسلام پێش 14 سه‌ده ئه‌م چه‌مكانه‌ى چاندووه لهوینا( تێور ) ى گه‌لانى ئیسلامدا.
رسولى ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر) به‌ووردى ئه‌م ڕه‌وشتانه‌ی بڵاوكرده‌وه و،
وه به‌جوانیش وه‌رگیران له‌لایه‌ن ئوممه‌ته‌كه‌یه‌وه . بۆ نموونه:
1- له قورئاندا خوای گه‌وره ئه فه رمویت :[
هو الذي خلقكم من نفس واحدة ]، واته هه‌موو مروڤایه‌تى یه‌كسانن، كه‌چى
ئێستا گه‌لانی رۆژئاوا باسى یه‌كسانیمان بۆ ئه‌كه‌ن!! لا حول ولا قوه الا بالله .
2- پێغه‌مبه ر (درودی خوای له‌سه‌ر) فه رموویه تى : ( هه ر كه سێك ئه‌شكه‌نجه‌ى عه‌بدى
خۆى بدات ئه‌شكه‌نجه‌ى ئه‌ده‌ین)، كه‌چى هه‌ڵمه‌تى دژایه‌تى ئه‌شكه‌نجه‌دانى
مرۆڤ له غه‌ربه‌وه بۆمان دێت؟ ئایا ئه‌مه جێ ى داخ نى یه؟
3- هه‌ڵگره‌كه‌ى په‌یامى خوا، حه زره تى بیغه مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر) ده‌فه‌رموێت:
[ دخلت امراه النار فی هره ...] خواى متعال ژنێكى خسـته دۆزه‌خه‌وه به هۆى پشیله‌یه‌كه‌وه!!!
بــــــــــــــــــــــــۆ ؟ چونكه نه نانى پێ دا وه نه به‌ڕه‌ڵاى كرد تا نان بۆ
خۆى په‌یداكات. به‌ڵام ئه‌مڕۆ باسى به‌زه‌یی و مافى ئاژه‌ڵمان بۆ ده‌كه‌ن!!
جارێكیان رسول الله (درودی خوای له‌سه‌ر) كۆترێكى بینى په‌شۆكاو و باڵه فڕێ یه‌تى
له تاو بهچكهكانى كه نه‌ماون له هێلانهكهیدا، فه‌رمووى
( من فجع هذه بولدها؟)
كێ ئه‌مه‌ى تۆقاندووه و مناڵه‌كانى لێ دوور
خستۆته‌وه؟
4- ته‌نانه‌ت سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ ئادابى خۆى هه‌یه وه‌ك: سه برین بهچهقۆى تیژ، نابێ
ئه‌و ئاژه‌ڵه خوێن ببینێ، نابێ چه‌قۆى قه‌سابه‌كه ببینێ، نابێ چاوى له سه‌ربرینى
ئاژه‌ڵى تربێ... جارێک پێشهواعومهرى كورى خه‌تاب یه‌كێكى بینى مه‌ڕێك راده‌كێشێ
لهقاچییهوه بۆ سه‌ربرین، پێى فه‌رموو: ئایا ئه‌ته‌وێت دوو جار بیكوژیت؟
ره‌حمه‌ت له فیكرى ئیسلامى دا هه‌میشه له ئه‌قل جیا نابیته‌وه، سه‌ره‌تاى هه‌یه
و كۆتایى نایه‌ت و ده‌بێ وه‌ك هه‌موو ره‌وشتێكى پهیداكراو كارى بۆ بكرێ له
پێناوى چاندنى له دڵدا. چه‌ند هاوه‌ڵێكى رسول الله (درودی خوای له‌سه‌ر) سكاڵاى كه‌م
ره‌حمه‌تیان كرد واتا( دڵ ره‌قى)، رسول الله ئامۆژگارى كردن كه: ده‌ست بهێنن به‌سه‌ر
سه‌رى هه‌تیودا ونان بده‌ن به‌فه‌قیر، ره‌قى دڵتان نامێنێ و مرازتان دێته دى. هه‌روه‌ها
خوێندنى قورئان و چوونه لاى نه‌خۆش و سه‌ردانى گۆڕستان و چاكه كردن و یارمه‌تى لێقه‌وماوان
و دڵشكاوان و كه‌م ئه‌ندامان... ئه‌مانه دڵ نه‌رم ده‌كه‌ن و ئاسۆى چمكى ره‌حمه‌ت
له وێناى ناخمانا فراوان ده‌كات .
با ره‌حمه ت ببه‌خشین به‌ڵكو خواى ارحم الراحمین ره‌حممان پێ بكات.... آمیــــن
آمیــــن.
|