
گه‌وره‌یی زیکری خوا
خوای متعال له سوره‌تی الاحزاب دا ده‌فه‌رموێت:
[ والذاكرين الله كثيراً والذاكرات أعد الله له‌م مغفرة وأجراً
عظيماً.]
واته خودا لێبوردن و پاداشتێکی گه‌وره‌ی ئاماده کردوه بۆ ئه‌و موسوڵمانانه‌ی که
زۆر زیکری خوا ئه‌که‌ن (له نیرو مێ).
ئه‌صلی ئه‌م خوا په‌رستی یه
( ذكر)
له دڵدایه، (واته عیباده‌تێکی قلبیه).
که‌واته بیر کردنه‌وه له گه‌وره‌یی هه‌ر ناوێک له ناوه‌کانی خوا (ذیکره).
صه‌ڵاوات له‌سه‌ر گیانی پاکی رسول الله
.... (ذیکره) چونکه داوا له خوا ده‌که‌یت که سه‌ڵاوات و به‌ره‌کاتی بنێرێت
به‌سه‌ریدا.
هه‌رچ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ خوادا زیکره، وه‌ک: دوعا، پارانه‌وه، داوای لێبوردن،
داوای به‌هه‌شت، داوای حه‌ڵال، داوای لێخۆشبونی خوا بۆ یه‌کێک، داوای شیفا بۆ
موسوڵمانێک، داوای خێر بۆ خۆت یان بۆ موسوڵمانێک، داوای دوورخستنه‌وه‌ی شه‌رو به‌ڵا
له خۆت و موسوڵمانان... ئه‌مانه هه‌مووی زیکرن و هۆکارن بۆ وه‌رگرتنی لێبوردن
وپاداشتی گرنگ له لایه‌ن خواوه. خوا خۆی بڵێ (پاداشتی گرنگ!!!) جا بیر بکه‌ره‌وه
ده‌بێت چه‌ند گه‌وره بێت.
به‌ڵێ، ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه پێغه‌مبه‌ری نازدارمان
صلى الله عليه وسلم
به پێوه‌رێکی داناوه زیندوو مردووی پێ جیا ده‌کرێته‌وه، ده‌فه‌رموێت:
"مثل
الذي يذكر ربه والذي لا يذكر ربه مثل الحي والميت"
(رواه البخاري) واته
ئه‌و که‌سه‌ی که خوای له‌یاده‌و ئه‌و که‌سه‌ی که خوای له یاد نیه وه‌ک
زیندوویه‌ک و مردوویه‌ک وان.
دووعا سه‌رووی هه‌موو جۆره‌کانی زیکره، ئاگادار به‌و غافڵ مه‌به له‌م خاڵانه:
-
به دڵێکی پر بروا به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
خوا، داوا بکه.
-
به ستایشی پهروهردهگای ده‌ست به
دووعاکهت بکه.
-
پاشان
داوای سه‌ڵاواتی خوا بکه برژێ به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مان.
-
دڵنیا به کا دووعاکهت وه‌رگیراوه،
به‌ڵام چۆن و که‌ی په‌روه‌رده‌گار وه‌ڵامت ده‌داته‌وه؟ ئه‌وه له حیکمه‌تی
خوایه و ئێمه نایزانین.
-
دڵنیا به کا خوای متعال هه‌میشه
خه‌یری تۆی ئه‌وێ.
-
هه‌ر له توانای زاتی
الله یه که ئه‌و دووعایهت بۆ ئه‌نجام
بدات. ئاممان.. ئاممان.. دڵت روو نه‌کاته ئه‌م و ئه‌و.
والحمد لله رب العالمين
براتان/ شه‌ماڵ موفتی
|